هەڵبژاردەیەک کلۆپ دەکەنە راهێنەر

PM:03:21:12/03/2026

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەڵمانیا بیر لەوەدەکەنەوە لە پاش مۆندیال کلۆپ وەک راهێنەری تیپەکەیان دەستنیشان بکەن.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە ئێستاوە بیر لەوەدەکەنەوە کە پلان بۆ دوای قۆناغی نایگلیسمان دابنێن.

رۆژنامەی بێڵد ئاماژەی بەوەکردووە کە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەجدی بیر لەوەدەکەنەوە کە پاش جامی جیهانی جولیان نایگلیسمان لە ئەرکی راهێنەرایەتی تیپەکەیان دووربخەنەوە و یۆرگن کلۆپ لە جێگاکەی دیاریی بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاکە هۆکار بۆ هێشتنەوەی نایگلسیمان بردنەوەی جامی جیهانییە ئەگەرنا فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە کارەکانی تاوەکوو ئێستا رازی نین.

لەلایەکیترەوە یۆرگن کلۆپ لە ئێستادا دوورە لە کاری راهێنەرایەتی و هەربۆیە پێشبینی دەکرێت بیر لەوە بکاتەوە ئەرکی سەرپەرشتیکردنی وڵاتەکەی وەربگرێت، چونکە تاوەکوو ئێستا ئەزمونی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی نەکردووە.