کاتی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزەکانی نەسڕ دیاریکرا

PM:12:40:12/03/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتی گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕیزەکانی نەسڕ دیاریکرا و لە یاری بەرامبەر نەجمە ئامادە دەبێت.

راپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان کاتی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسڕی سعوودییان بۆ شاری ڕیاز ئاشکرا کرد، دوای ئەوەی سەرەتای ئەم هەفتەیە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گەشتی پایتەختی ئیسپانیای کردبوو.

ڕۆناڵدۆ لە مەدرید چاوی بە پزیشکە تایبەتەکەی کەوتووە بۆ هەڵسەنگاندنی ئەو پێکانەی پێوەی دەناڵێنێت، بەو هیوایەی لە نزیکترین کاتدا بگەڕێتەوە ناو یاریگاکان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی شەرق ئەوسەت، ئەستێرە پورتوگالییەکە تا کۆتایی پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکانی کۆتایی مانگی ئازار ناگەڕێتەوە ڕیاز.

بڕیارە دۆن دوای ئەو وادەیە پەیوەندی بە مەشقەکانی یانەکەیەوە بکاتەوە بۆ ئامادەکاری بەرامبەر یانەی نەجمە، کە بڕیارە لە سێی نیسانی داهاتوو لە چوارچێوەی هەفتەی 27ی خولی ڕەوشەن لە یاریگای ئەووەڵ پارک ئەنجام بدرێت.

رۆناڵدۆ بەهۆی ئەم پێکانەوە لە یاری ڕابردووی تیپەکەی بەرامبەر نیۆم بێبەش بوو، هەروەها لە یاری ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەرامبەر خەلیجیش ئامادە نابێت.

جێی ئاماژەیە کریستیانۆ لەم وەرزەدا لە 26 یاریی فەرمیدا بەشداری کردووە و توانیویەتی 22 گۆڵ تۆمار بکات و چوار گۆڵیش بۆ هاوڕێکانی دروست بکات.