خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف.. ئینتەر میامی لەگەڵ ناشڤیل یەکسانبوو

AM:08:57:12/03/2026

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف ئینتەر میامی و ناشڤیل بەبێ گۆڵ یەکسانبوون  و یەکلاکردنەوەی بلیتەکە مایەوە بۆ یاریگای میامی.

لە خولی پاڵەوانەکانی کۆنکاکاف و لە یاریی چوونی قۆناغی 16، یانەی ئینتەر میامی لە یارییەکی بەهێزدا بووە میوانی یانەی ناشڤیل.
لە تایمی یەکەم، ئینتەر میامی بە کۆنتڕۆڵکردنی ناوەراستی یاریگا و بە سەرکردایەتی ئەستێرەکانی دەستیپێکرد، چەندین هەوڵ درا بۆ کردنەوەی دەرگای گۆڵ تۆمارکردن، بەڵام بەرگری تۆکمەی ناشڤیل ڕێگر بوو لەوەی هیچ گۆڵێک لەو نیوەیەدا ببینرێت و تایمی یەکەم بە سپێتی کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، راهێنەری هەردوو تیم گۆڕانکارییان ئەنجامدا بە مەبەستی گۆڕینی ئەنجامەکە، ناشڤیل سوودی لە یاریگا و هاندەرانی وەرگرت و چەند هێرشێکی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی میامی، لە بەرامبەردا هاوڕێکانی مێسی چەندین دەرفەتی زێڕینیان بۆ ڕەخسا، بەڵام بێبەرهەم بوون.
سەرەنجامیش یارییەکە بە یەکسانبوونی بێ گۆڵ کۆتاییهات، یاری داهاتوو لە یاریگای ئینتەر میامی بەڕێوەدەچێت.