داهاتووی خیسۆس یەکلانەبووەتەوە و سێ بژاردە لەبەردەمیدا هەیە

PM:10:25:11/03/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی خیسۆس یەکلانەبووەتەوە و سێ بژاردە لەبەردەمیدا هەیە بۆ دیارییکردنی چارەنووسی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنووسی جێی متمانە، برونو ئەندرادی، چارەنووسی خۆرخی خیسۆسی پورتوگالی، ڕاهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی، لە سێ بژاردەی سەرەکیدا کورت دەبێتەوە.

گرێبەستی خیسۆس لە هاوینی 2026 کۆتایی دێت و نەخشەڕێگای داهاتووی بەم شێوەیەیە کە، لە پێشینەترین بژاردەی وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی پورتوگالە.

ئەگەر ئەمەی بۆ نەگونجێت، پلانی دووەمی ئەوەیە کە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕ نوێ بکاتەوە و لە خولی ڕۆشن بەردەوام بێت، بۆ چەند ساڵی دیکە تاکو ئەزموونی زیاتر بکات.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، سێیەم بژاردەی خیسۆس گەڕانەوەیە بۆ ئەمریکای باشوور و وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی فلامینگۆی بەڕازیلی، کە پێشتر مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنی لەگەڵیان هەبووە.