خولی پۆرتوگالی... یاری لوتکەی نێوان پۆرتۆ و بەنفیکا بە یەکسانی کۆتایی پێهات

PM:11:26:08/03/2026

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی پۆرتوگالی یاری لوتکەی نێوان پۆرتۆ و بەنفیکا بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات.
لە یاری لوتکەی هەفتەی 25ی خولی پورتوگال، بەنفیکا لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتۆی پێشەنگی کرد.
لە تایمی یەکەم، کوڕانی پۆرتۆ باشتر دەرکەوتن و توانیان لەو تایمە دوو گۆڵ لە ڕێگای یاریزانان، فرۆهۆڵد و پیوتوزێڤسکیەوە تۆماربکەن لە خولەکەکانی 10 و 40، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، بەنفیکای خاوەن یاریگا لەپێناو یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە گەڕایەوە نێو یاریگا و لە خولەکی 68یش توانیان لەرێگای ئاندریاس رایدگاردەوە گۆڵی یەکەم تۆماربکەن، پاش هەوڵە بەردەوامەکانیشیان لە خولەکی 88 گۆڵی یەکسانیان لە رێگای بارێیرۆوە تۆمارکرد.
پاشان لە خولەکەکانی کۆتایی خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەر و ئۆتامێندی کاپتنی بەنفیکا بەکارتی سور کرانە دەرەوە، وە ئەنجامەکەش هیچ گۆڕانکارییەکی بەخۆیەوە نەبینی.
سەرەنجامیش یارییەکە بە دوو گۆڵی یەکسان کۆتایی پێهات، لە ئێستاشدا، پۆرتۆ بە کۆکردنەوەی  66 پلەی یەکەمی گرتووە، بەنفیکاش 59 خاڵی هەیە لە پلەی سێیەم.