PM:11:05:08/03/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و پاریس هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی کرۆپی دەستپێکردووە و
چاوەڕێ دەکرێت نرخی یاریزانەکەش چەند هێندە زیاد بکات.
کێبڕکێیەکی توند لە نێوان هەردوو جەمسەری ئەوروپا، ڕیاڵ مەدرید و
پاریس سان جێرمان، دروست بووە بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێکی لاوی فەڕەنسی، ئەویش ئیلی
کرۆپی جونیۆرە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی تیلیفۆتی
فەڕەنسی، ئەم یاریزانە تەمەن 19 ساڵانەی یانەی بۆرنمۆس، دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی
سەرنجڕاکێش لە پریمەرلیگ، سەرنجی گەورەکانی ڕاکێشاوە.
کرۆپی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە کە خەونی بەدەستهێنانی
خەڵاتی باڵۆن دۆری هەیە و دەیەوێت لە گەورەترین یانەکانی جیهان یاری بکات، ئەمەش
وەک ئاماژەیەک بۆ ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی ئێستای.
ئەم بەهرەمەندە لاوە هاوینی ڕابردوو بە بڕی 13 ملیۆن یۆرۆ لە
ئەکادیمیای لۆریانەوە گوازرایەوە بۆ بۆرنمۆس، بەڵام خێرا جێ پەنجەی خۆی دیاری کرد
و لەم وەرزەدا توانیویەتی لە 24 یاریی پریمەرلیگدا هەشت گۆڵ تۆمار بکات، لە
ئێستادا نرخی لە بازاڕدا بە نزیکەی 23 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت و شارەزایان پێشبینی
دەکەن نرخەکەی بۆ 80 ملیۆن یۆرۆ بەرز ببێتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامە لەسەر سیاسەتی
ڕاوکردنی باشترین بەهرەمەندە لاوەکانی جیهان، لە بەرامبەردا پاریس سان جێرمان
دەیەوێت باشترین یاریزانە فەڕەنسییەکان لە یانەکەیدا کۆ بکاتەوە.
جگە لەم دوو زلهێزە، یانەکانی
لیڤەرپوڵ و چێڵسیش چاودێری وردی دۆخی ئەم یاریزانە دەکەن، ئەمەش وای کردووە هاوینی
داهاتوو ململانێیەکی گەرم بۆ بەدەستهێنانی واژۆی ئیلی کرۆپی لە بازاڕی
گواستنەوەکاندا بەدی بکرێت.