PM:01:02:08/03/2026
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕیاڵ مەدرید بەهۆی
ئاستە خراپەکەیەوە بڕیاری فرۆشتنی دین هاوسنی بەرگریکاری دەدات.
یانەی ڕیاڵ مەدرید
پێداچوونەوە بە یەکێک لە گرێبەستە گەورەکانی وەرزی ڕابردوودا دەکات و بەهۆی
دابەزینی ئاستی، بیر لە فرۆشتنی بەرگریکارە لاوەکەی، دین هاوسن دەکاتەوە.
دین هاوسن،
بەرگریکاری تەمەن 20 ساڵ، لە یانەی بۆرنمۆسەوە بە بڕی 62 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ
ڕووی لە ڕیاڵ مەدرید کرد، ئەم گرێبەستە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فلۆرێنتینۆ پێرێز
ئەنجامدرا، بەو هیوایەی ئەستێرە ئیسپانییەکە ببێتە کۆڵەکەیەکی سەرەکی بەرگری
یانەکە بۆ 10 ساڵی داهاتوو، بەڵام پێشبینییەکان پێچەوانە بوونەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی
فیچاجێس، چەند هۆکارێک وایکردووە کارگێڕی یانەکە لە گەشەی ئەم یاریزانە بترسێت،
لەوانە، نەبوونی جێگیریی لە ئاستیدا لە یارییەکاندا، ئەنجامدانی هەڵەی کوشندە لە
کاتە هەستیارەکاندا و -نەبوونی متمانە
بەخۆبوون لە کاتی دابەشکردنی تۆپدا.
ئەو سەرچاوە
ئاشکرایکردووە، پلانی داهاتووی پێرێز فرۆشتن و گەڕاندنەوەی پارەکەیە، سەرۆکەکەی
ریاڵ مەدرید لەوە دەترسێت کە بەهای یاریزانەکە لە بازاڕدا دابەزێت ئەگەر لەسەر ئەم
ئاستە بەردەوام بێت، بۆیە یانەکە ئێستا تاوتوێی چەند سیناریۆیەک دەکات،
گرنگترینیان فرۆشتنەوەی یاریزانەکەیە بە نرخێک کە نزیک بێت لەو تێچووەی بۆ
گواستنەوەی خەرجیان کردووە.