PM:12:42:07/03/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس لە ترسی
بەرشەلۆنە گفتوگۆی لەگەڵ ڤلاهۆڤیچ کردووە تا بە خێرایی گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆی
رۆژنامەنووسەی ئیتاڵی لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، بەرپرسانی یانەی یۆڤانتۆس بە هیچ
شێوەیەک نایانەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی ئەمساڵدا هێرشبەرە سڕبیەکەیان بڕوات.
فابریزیۆ
نوسیویەتی، بەرپرسانی خانمە پیرەکە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی دوسان
ڤلاهۆڤیچ دەستپێکردووە بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو هێرشبەرەیان.
ئاماژەی بەوەشداوە،
ئۆفەرەکەی یۆڤانتۆس کە پێشکەشی ڤلاهۆڤیچ کراوە مووچەی ساڵانەی شەش تا حەوت ملیۆن
یۆرۆ لە خۆ دەگرێت لە کاتێکدا ئێستا ئەو یاریزانە 12 ملیۆن یۆرۆی هەیە کە کۆتا
ساڵیەتی لە گرێبەستەکەی پێشووتریدا.
فابریزیۆ دەڵێت،
کارگێڕی یۆڤانتۆس گەیشبینن بە رێککەوتن لەگەڵ ئەستێرەکەیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی
گرێبەستی نێوانیان لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی ئەمساڵ کۆتاییدێت.
دەشڵێت، ئەم هەوڵەی
یانە ئیتاڵیەکە دوای ئەوە دێت کە یانەی بەرشەلۆنە ڤلاهۆڤیچی وەک یەکێک لە
بژاردەکان دیاریکردووە تا بیگوازێتەوە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی.
خ . ک