ئارسناڵ و چێڵسی کێبڕکێی گواستنەوەی گولەر دەکەن

PM:04:06:24/01/2026

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ و چێڵسی کێبڕکێی گواستنەوەی گولەر دەکەن و ئامادەن 90 تا 100 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن.

رۆژنامەی دەیلی میرەری بەڕیتانی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵی ئینگلیزی چاودێری ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدرید دەکەن لە پێناوبەهێزکردنی پێکهاتەکەیان.

دەیلی میرەر دوپاتیکردووەتەوە کە هەردوو یانە لەندەنیەکە پلانی ئەوەیان داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ ئاردا گولەری ئەستێرەی تورکی یانەی شاهانە ئیمزابکەن بۆ وەرزی داهاتوو.

ئاشکراشیکردووە، میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ بەردەوام سەرسام بووە بە ئاستی ئەستێرە تورکیەکە و دڵنیایە لەوەی کە سوودێکی زۆر بە یانەکەیان دەگەینێت لە هێڵی ناوەڕاست بە یارمەتیدانی هێرشبەرەکان.

جگە لەوەش بەرپرسانی چێڵسی دەیانەوێت بەردەوام بن لە گواستنەوەی یاریزانە لاوەکان بە گرێبەستی درێژخایەن لەپێناو بەهێزکردنی پێکهاتەکەیان بۆ ماوەی چەندین ساڵیتر.

لە کۆتاییدا باسی لەوەشکردووە کە ئەو دوو یانە ئینگلیزیە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ئۆفەرێک لە نێوان 90 تا 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەرامبەر فرۆشتنی ئەو یاریزانە پێیان
خ . ک