PM:06:46:10/12/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و چێڵسی لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی مۆریلۆ دەکەن و ئامادەن لە هاوینی داهاتوودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.
ئاستە بەرزەکەی بەرگریکاری بەرازیلی مۆریلۆ پێشکەشی دەکات بەتەواوی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە و لە نزیکەوە چاودێری تواناکانی دەکەن.
رۆژنامەی دەیلی مەیل بڵاویکردووەتەوە کە هەردوو یانەی چێڵسی و ریاڵ مەدرید لە ئێستادا سەرقاڵی چاودێریکردنی تواناکانی ئەو یاریزانەن و ئەگەر بەم شێوەیە تاوەکوو کۆتایی وەرز ئاستی بەجێگیری بمێنێتەوە ئەوا ئامادەن ئۆفەری فەرمی پێشکەشی نۆتینگهام فۆرێست بکەن لە بەرامبەر کڕینی.
نرخی ئێستای مۆریلۆ لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان 50 ملیۆن یۆرۆیە و پێشبینیش دەکرێت یانەکەی بەکەمتر لەو بڕە دەستبەرداری نەبن.
ئەستێڕە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 88 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.