هاری کەین روودەکاتە بەرشەلۆنە؟

PM:05:59:10/12/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کەین بڕیاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێ بکاتەوە و بۆ چەند ساڵێکتریش لەو یانەیە بەردەوامبێت.

پاش ئەوەی گرێبەستی هاری کەین لەگەڵ بایرن میونشن وابڕیارە لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێبێت و لە هەمان کاتیشدا بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە دەتوانێت ساڵی داهاتووی کارای بکات بە 65 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی بەجێبهێڵیت، هەربۆیە مشتومڕ لەسەر داهاتووی ئەو هێرشبەرە دروستبووە.

لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە یاریزانەکە بڕیاریداوە ئەو بڕەگەیە چالاک نەکات و تەنانەت گرێبەستەکەشی لەگەڵ بایرن میونشن بۆ ماوەیەکی زیاتر نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کەئەم هەنگاوەی کەین بێهیوای لای بەرپرسانی بەرشەلۆنە دروست دەکات، چونکە یەکێک بووە لە ئامانجەکانیان بۆ شوێنگرتنەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 119 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 113 گۆڵ و 29 ئەسیست تۆماربکات.