PM:05:11:10/12/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەیسی میلان دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئەلیسۆن لە
لیڤەرپوڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلان ئامانجیانە بەردەوامبن لە
زیاتر تۆکمەکردنی تیپەکەیان بۆئەم مەبەستە چاوییان لە گواستنەوەی یاریزانی نوێیە.
تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە رۆسۆنێری دەیانەوێت
لە هاوینی داهاتوودا ئەلیسۆن بیکەر لە لیڤەرپوڵ بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە میلان ئامادەن لە بەرامبەر
گواستنەوەی ئەو گۆڵپارێزە 25 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکەن.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ریدز جۆرج مامارداشفیلیان گواستووەتەوە
و لەهەمان کاتیشدا گرێبەستی ئەلیسۆن لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت، هەربۆیە
ئەگەر هەیە بڕیاربدەن لە کۆتایی وەرزدا دەستبەرداری ببن چونکە نایانەوێت لە
داهاتوودا بەخۆڕای بڕوات.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری
312 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 131 یارییدا گۆڵەکەی بەخاوێنی
بهێڵێتەوە.