جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ.. عێراق لە ئیماراتی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی

PM:05:00:10/12/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئاسیای خوار 23 ساڵ عێراق بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئیماراتی بردەوە و گەیشتە پێش کۆتایی.

لە کۆمەڵەی دووەمی جامی ئاسیا بۆ خوار تەمەن 23 ساڵان، هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات یارییکرد.

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی هەردوولا چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتر بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 50 ئەحمەد عاید گۆڵێکی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئیمارات بردەوە.

بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی عێراق بە دووەمی کۆمەڵەکەی گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە و لەو قۆناغەدا رووبەڕووی دووەمی کۆمەڵەی یەکەم دەبێتەوە کە یەکێک لە هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە یان قەتەڕ دەبێت.

خ . ک