برونۆ بە باشترین یاریزانی هەفتەی پریمەر لیگ دیاریکرا

PM:04:34:10/12/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

برونۆ بە باشترین یاریزانی هەفتەی پریمەر لیگ دیاریکرا دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز.

پێگەی رابیتەی خولی نایابی ئینگلتەرا بڵاویکردەوە، برونۆ فێرناندێزی ئەستێرەی مانچستەر یونایتد بە باشترین یاریزانی هەفتەی 15ی پریمەر لیگ دیاریکراوە بە دەنگی هاندەران.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوەداوە، برونۆ لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ولڤەرهامپتۆن بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت بەشێوەیەک لەو یارییەدا دوو گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و ئەسیستێکیشی هەبووە.

ئەستێرە پۆرتوگالیەکە کێبڕکێی خەڵاتەکەی بردووەتەوە لە هەریەکە لە گڤاردیۆل و فیل فۆدین و رایان شەرقی مانچستەر سیتی، مارک گێهی و ئادەم وارتۆنی کریستال پاڵاس و ڤێربروگن و ماتی کاش و ئیکیتیکی و چاڤی سیمۆنز.

برونۆ فێرناندێز لەم وەرزەی پریمەر لیگدا بەشداری سەرجەم یارییەکانی مانچستەر یونایتدی کردووە کە 15 یارییە، چوار گۆڵی تۆمارکردووە و شەش ئەسیستی هەیە.

خ . ک