PM:03:54:10/12/2025
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن دەیەوێت ماینۆ لە دۆزەخی
ئەمۆریم رزگار بکات و لە مانگی یەکدا بیگوازێتەوە.
پێگەی تیم تۆڵک لە هەواڵێکی نوێیدا
بڵاویکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئێستادا چاودێری یەکێک لە
ئەستێرەکانی ئەم وەرزەی مانچستەر یونایتد دەکات لەرێگەی نوێنەرەکانیەوە.
ئەو پێگەیە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانە
باڤاریەکە پلانی ئەوەیان داڕشتووە لە مێرکاتۆی زستانی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ
کۆبی ماینۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی مانچستەر یونایتد ئیمزابکەن.
دوپاتیکردووەتەوە کە بایرن میونشن دەزانێت
ئەو یاریزانە دڵخۆش نییە لە شەیتانە سوورەکان بەهۆی ئەوەی بەردەوام لەسەر کورسی
یەدەگە و دەیانەوێت لە دۆزەخی رۆبن ئەمۆریم رزگاری بکەن.
رونیشیکردووەتەوە، یانە ئەڵمانیەکە بە هیچ
شێوەیەک نایانەوێت بە خواستن ئەو یاریزانە بگوازنەووە بەڵکو ئامانجەکەیان ئەوەیە
بە گرێبەستی هەمیشەیی پەلکێشی ریزەکانی یانەکەیان بکەن.
نوسیویەتی، ئەرکی بایرن میونشن ئاسان
نابێت لە گواستنەوەی ماینۆ بەهۆی ئەوەی چەند یانەیەکیتر کە ئەوانیش ریاڵ مەدرید و
مانچستەر سیتی و ناپۆلی و بەرشەلۆنەن هەمان یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
خ . ک