AM:09:05:10/12/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رامۆس لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە و مانچستەر
یونایتدیش گرێبەستی بۆ گواستنەوەی پێشکەش کردووە.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی پێگەی کادینا سێر، یانەی
مانچستەر یونایتد دەیەوێت لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ سێرجیۆ رامۆسی
بەرگریکاری ئیسپانی بکات کە پاش کۆتایی هاتنی خولی مەکسیکی یانەی مۆنتێری
بەجێدەهێڵیت و دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە، ئەستێرە 39 ساڵانەکە،
پێشنیارێکی لەسەر مێزەکەی هەیە بۆ ئەوەی لە گواستنەوەی زستانە پەیوەندی بە
مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە بکات و ببێتە بەشێک لە پێکهاتەکەی رۆبن ئەمۆریم.
لە ئێستادا رامۆس یاریزانێکی ئازادە و یانەی
مۆنتێری بەجێهێشتووە وەک پێشتر خۆی رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیش ئامانجی
گەڕانەوەیە بۆ ئەوروپا و یاریکردنە لە یانەیەکی بەهێز لە تەمەنی 39 ساڵیدا.
بەرگریکارەکە وەرزی پێشوو لەگەڵ مۆنتێری بەشداری
لە 26 یاریدا کرد، تێیدا توانی پێنج گۆڵ تۆماربکات، ئاستە بەرزەکەشی وایکردووە
خواستی گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا بۆ درووست ببێت.