پاڵاوتنی مۆندیال... فەڕەنسا شکستی بە ئازەربایجان هێنا و ئینگلتەراش لە ئەلبانیای بردەوە

PM:10:06:16/11/2025

304 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنی مۆندیال فەڕەنسا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە ئازەربایجان هێنا و ئینگلتەراش لە ئەلبانیای بردەوە.

لە کۆتا یاری قۆناغی کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیال، ئازەربایجان میوانداری فەڕەنسای کرد.

لە تایمی یەکەم، هەڵبژاردەی خاوەن یاریگا لە خولەکی چوار لە رێگای رێنات داداشۆڤەوە گۆڵی یەکەمیان تۆمارکرد، پاش ئەوەش فەڕەنسا باشتر بینران و توانیان سێ گۆڵی لەسەر یەک لە خولەکەکانی 17 و 30 و 45 لە رێگای یاریزانان ماتێتا و ئەکلیوش و مامادیێڤ بە هەڵە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، دووبارە کوڕانی دیشامپ دەستیان بەسەر یارییەکەدا گرت و چەندین هێرشی یەک لە دوای یەکیان برد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.

لە یارییەکی تری هەمان گرووپیشدا، ئۆکرانیا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئایسلەندای بردەوە.

بەم ئەنجامانەش فەڕەنسا خاڵەکانی بوو بە 16 خاڵ و بە پلەی یەکەم سەرکەوتن بۆ مۆندیالی 2026، ئۆکرانیاش 10 خاڵی کۆکردەوە و چووە پاشکۆ.

لە یارییەکانی گرووپی 11یەمیش، ئینگلتەرا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە ئەلبانیای بردەوە و گەیشتە مۆندیال، ئەلبانیاش کە 13 خاڵی کۆکردەوە چووە پاشکۆ.