لە یارییەکانی قۆناغی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی 2026 هەڵبژاردەکانی پورتوگال و ئێرلەندا رووبەرووی یەکتر بوونەوە.
تایمی یەکەم، لە خولەکی 17 ترۆی پارۆت گۆڵی پێشکەوتنی بە ئێرلەندا بەخشی، سەرەرای هەوڵەکانی پورتوگالیش بۆ گۆڵی یەکسانبوون، بەڵام ئەو تایمە بەو تاکە گۆڵە کۆتاییهات.
لە تایمی دووەم، ترۆی پارۆت هەر زوو گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، پورتوگال کەوتە ژێر فشارێکی زۆرەوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەکی 70 بەهۆی هەڵەیەکەوە بەرامبەر بەرگریکاری ئێرلەندا بە کارتی سور کرایە دەرەوەی یاریگا، دوای کارتە سورەکەش ئەنجامەکە هەر وەک خۆی مایەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بیوەڵام لە سودی ئێرلەندا کۆتاییهات، پورتوگال خاوەنی 10 خاڵە و سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر کردووە، ئێرلەنداش بە حەو خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.
لە دوو یاریی دیکەی پاڵاوتنەکانیش ئیتاڵیا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە مۆڵدۆڤای بردەوە و نەرویج شکستی بە ئیستۆنیا هێنا.