کومان: دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین

PM:11:28:13/11/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کومان دوپاتیکردەوە دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن و متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە.

رۆنالد کومانی راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا، بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا رایگەیاند ئامادەکارییەکی باشیان کردووە و دەیانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنن.

کۆمان وتیشی: هەڵبژاردەی پۆڵەندا خاوەنی یاریزانی بە ئەزموون و راهێنەرێکی زۆر باشن، پیشانیانداوە کە دەتوانن چیبکەن، بۆیە بە هەموو توانامانەوە رووبەروویان دەبینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیوادارە سەرجەم یاریزانەکان بەدووربن لە پێکان، چونکە دەیانەوێت لەمەودوا پێکهاتەی باش دیارییبکەن، بەڵام پێویستیان بە سەرجەم یاریزانەکان هەیە.

باسی لەوەشکرد، متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە کە ئەوەی لە توانایاندایە پێشکەشی دەکەن لە پێناو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و گەیشتن بەو ئامانجانەی کە دەیانەوێت.