PM:10:56:13/11/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سکالۆنی
رایگەیاند کە پێکهاتەی مۆندیالی 2026 تا دواسات راناگەیەنێت و تیپێکی کوالێتیان
هەیە.
لیۆنێل
سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتین، پێش رووبەرووبوونەوەی هەڵبژاردەی ئەنگۆلا لە یارییەکی
دۆستانەدا، وتی: یارییەکە دەرفەتێکە بۆ ئێمە تا زیاتر گەشەبکەین.
دەشڵێت: ئامانج لەم یارییە دۆستانە ئەوەیە کە یاریزانە نوێیەکان بیسەلمێنن کە
شایەنی جێگەی خۆیانن، ئێمە زۆرێکیان زۆر باش دەناسین، هەندێکی دیکەش هەن کە
دەمانەوێت خولەکیان پێبدەین بۆ ئەوەی بتوانن گەورەیی بەرپرسیارێتییەکە ببینن.
وتیشی:
پێکهاتەی مۆندیالی 2026 تا دوا سات
ڕاناگەیەنرێت، زیاتر لە 26 یاریزانی پاڵێوراومان هەیە، ئەمەش شتێکی ئەرێنییە چونکە
ڕەنگدانەوەی قووڵی تیپەکە و کوالیتی ئەو بژاردانەیە کە هەمانە.
سکالۆنی باسی
لەوەشکرد، بە تەواوەتی رازییە لە شێوازی مامەڵەکردنی چابی ئەلۆنسۆی ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید لەگەڵ ماستانتونۆ، ئەو گەنجێکە پێویستە زۆر بە هێمنی
مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، ئەوانیش بە تەواوی ئەو کارە دەکەن.