PM:01:31:13/11/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارتینێز دوپاتیکردەوە ئێرلەندا جیاوازدەبێت لە
یاری پێشوویان و باسی لە رۆناڵدۆش کرد.
پێش رووبەڕووبوونەوەی ئێرلەندا، رۆبێرتۆ
مارتینێزی راهێنەری هەلبژاردەی پۆرتوگال وتی: ئیرلەندا هەمان هەڵبژاردەی پێشوو
دەبێت، بەڵام یارییەکە زۆر جیاواز دەبێت، ئەوان بەبێ تۆپ زۆر باش یاری دەکەن و
بەرگرییەکی تۆکمەیان هەیە، بەڵام ئێمەش مەشقەکانی بەرگریمان زۆر باشتر کردووە، لە
یارییەکەدا دەبینین ئێرلەندا هێرش دەکات و مەترسی درووست دەکات، ئەوان بەبێ تۆپ
وەک یارییەکی لیسبۆن دەبن، بەڵام بە تۆپەوە جیاوازترن، یارییەکە تاقیکردنەوەیەکی
زۆر گرنگە بۆ ئێمە، ئێرلەندا هێزی هاندەران بەکاردەهێنێت و هەوڵی بردنەوە دەدات.
سەبارەت بەوەی مۆندیالی داهاتوو کۆتا مۆندیالی
رۆناڵدۆ دەبێت و ئەوەش فشاری لەسەر درووست دەکات وتی: زۆرجار باسمان لەوە کردووە،
بۆ تیپە تەکنیکیەکان، گرنگی بە بردنەوەی یارییەکەی داهاتوو دەدرێت، نەک ئەوەی
بابەتەکە دوایین مۆندیالی یاریزانێک بێت، بەهیچ جۆرێک لە ئێستادا بیرمان لەلای
خودی مۆندیال نییە و ئامانجمان گەیشتنە پێی.
راهێنەرەکە نەشیشاردەوە تیپەکەی خاڵی لاوازی هەیە
و جەختی لەسەر ئەوەکردەوە هەموو تیپێک بەم جۆرەیە بەڵام ئەوان دەیانەوێت خاڵە
بەهێزەکانی لە یارییەکەدا بەکاربهێنن.