دوو یانە ماینانیان دەوێت

PM:12:17:13/11/2025

176 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس و چێڵسی هەوڵی گواستنەوەی ماینان دەدەن و میلانیش دەیەوێت پارێزگاری لە تواناکانی بکات.

رۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لە هاوینی داهاتوو گرێبەستی مایک ماینان لەگەڵ ئەی سی میلان کۆتایی پێدێت، هەر ئەمەش وایکردووە چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی بدەن لە نێویاندا چێڵسی و یۆڤانتۆس.

رۆژنامەکە باسی لەوەکردووە، بەرپرسانی یۆڤانتۆس چاویان لەوەیە یاریزانە بەبێ بەرامبەر بگوازنەوە و بیکەن بە گۆڵپارێزی یەکەمی تیپەکەیان.

لاگازیتا باسی لەوەشکردووە، چێڵسی ئینگلیزیش کە وەرزی پێشوو یەک هەنگاو لە گواستنەوەی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە دووربوو، دووبارە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دەستپێکردووە و دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

ئەم هەوڵانەی یانە گەورەکان لە کاتێکدایە، ئەی سی میلان نایەوێت دەستبەرداری گۆڵپارێزەکە ببێت و ئامانجیان ئەوەیە گرێبەستی ماینان بۆ ماوەیەکی تر درێژبکەنەوە.

گۆڵپارێزە فەڕەنسییە 30 ساڵانەکە، ساڵی 2021 پەیوەندی بە ریزەکانی میلانەوە کردووە و تا ئێستاش پێگەۆی خۆی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە پاراستووە.