PM:08:26:29/07/2021
1320 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس کرۆسی ئەڵمانی
کردۆتە ئامانج و لە هاوینی ئەمساڵ هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
دوای ئەوەی چەندین
ئەستێرەی وەک سێرجیۆ ڕامۆس و ڕافایل ڤاران ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیان
لە هاوینی ئەمساڵدا بەجێهێشت,چەندین دەنگۆی تر هەیە لەسەر ئەستێرەکانی تری یانە
ئیسپانیەکە.
ڕۆژنامەی مۆندۆ
دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد کە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئامادەیە بڕی 40 ملیۆن
یۆرۆ پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید بکات لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی تۆنی کرۆس.
یۆڤانتۆس لە ئێستادا
دەیوێت هەریەکە لە ئارۆن ڕامسی و دیمیراڵ بفرۆشێت بۆ ئەوەی پارەی تەواوی لەبەردەست
بێت بۆ گرێبەستکردن لەگەل کرۆس.
گرێبەستەکەی کرۆس
لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید تا 2023 یە پێشتر ئەو یاریزانە ئەڵمانیە ڕایگەیاند کە دەیەوێت
بە درێسی یانەی شاهانەوە کۆتایی بە یاریکردنی بهێنێت.