PM:07:37:08/11/2025
424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودییە نەسر بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە
نیۆمی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی هەشتەمی خولی سعودی نیۆم لە
یاریگای شا خالید میوانداری نەسڕی کرد.
لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاسەنگبوو بەجۆرێک هیچ
لایەکیان نەیانتوانی گۆڵی پێشکەوتن تۆماربکەن، سەرئەنجام نیوەی یەکەم بە سپێتی
کۆتایی هات.
لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 47 بۆرگێس گۆڵی یەکەمی تیپی
میوانی تۆمارکردوو و پاشان لە خولەکی 65 کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی دووەم گۆڵی
نەسریش تۆماربکات.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 84 کاتێک خاوەن ماڵ
گۆڵی یەکەم و کەم کردنەوەی جیاوازییەکەیان تۆمارکرد بەڵام نەسڕ توانیان لە خولەکی
86 لەرێگەی جواو فیلێکسەوە گۆڵی سێیەم و دڵنییای تۆماربکەن.
سەرئەنجام یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
لەبەرژەوەندی نەسڕ کۆتایی هات و بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 24
خاڵ و لە پلەی یەکەمدان و نیۆمیش بە 13 خاڵ پلەی حەوتی گرتووە.