PM:12:48:09/11/2021
1908 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکهاتەی باشترینی هەفتەی پریمەرلیگ دیاریکرا و هیچ یاریزانێکی مانچستەر
یونایتد و چێڵسی تیادا نییە.
پێگەی وو سکۆر باشترین پێکهاتەی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرای لەسەر
ئاستی یاریزانەکان لە یارییەکانی ئەو هەفتەیەدا بڵاوکردەوە.
لە پێکهاتەکەدا هیچ یاریزانێکی یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی تیادا
نییە و تەنیا یەک یاریزانی لیڤەرپوڵیش لە لیستەکەدا دەبینرێت.
تیم کارۆلی یاریزنای نۆریچ سیتی وەک گۆڵچی پێکهاتەکە دیاریکراوە، هەریەکە
لە جواو کانسێلۆی مانچستەر سیتی و ئیسانی برێنتفۆرد و بن وایتی ئارسناڵ و ئارنۆلدی
لیڤەرپوڵ لە هێڵی بەرگریدان.
هێڵی ناوەراستیش پێکهاتووە لە سمیز ڕۆی ئارسناڵ و شیخۆ کویاتیە و گالاگێری
کریستال پالاس و رافینیای لیدز یونایتد لە هێڵی ناوەراستدان.
ئادام ئەرمسترۆنگی ساوسامپتۆن و بێرناردۆ سیلڤای مانچستەر سیتی وەک
هێرشبەرانی هەفتەی 11ی خولی نایابی ئینگلتەرا دەستنیشانکراون.
خ . ک