چێڵسی نرخی سترلینگی دیاریکرد

PM:10:35:19/07/2025

848 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی ئامادەیە بە 20 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری سترلینگ ببێت بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ یانەیەک ئامادەنیە بیگوازێتەوە.

بەهۆی ئەوەی رەحیم سترلینگ لە پلانەکانی ئینزۆ مارێسکای راهێنەردا هیچ جێگایەیەکی نیە، بەرپرسانی یانەی چێڵسی ئامادەن کارئاسانی تەواو بکەن بۆئەوەی ئەو هێرشبەرە ریزەکانیان بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە بلوز نرخی ئەستێرە ئینگلزییەکەی بە 20 ملیۆن پاوەند دیاریکردووە و هەر یانەیەک ئەو بڕەی پیشکەش بکات ئامادەیە یاریزانەکەی پێشکەش بکات.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە تاوەکوو ئێستا هیچ گرێبەستێکی فەرمی پێشکەشی سترلینگ نەکراوە، بەڵام یانە سعودییەکان لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی یاریزانەکە دەکەن.

مووچە بەرزەکەی رێگرە لەوەی یانەکانی ئەوروپا بیگوازنەوە، هەربۆیە رەحیم سترلینگ بیەوێت لە کیشوەری ئەوروپا درێژە بە یاریکردن بدات پێویستە بڕیار بدات مووچەکەی کەم بکاتەوە.

گرێبەستی ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ چێڵسی دووساڵی ماوە و بەدرێسی ئەو یانەیەش بەشداری 81 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 19 گۆڵ و 15 ئەسیست تۆماربکات.