PM:09:12:19/07/2025
952 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەمەبەستی بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان
ئەتلەتیکۆ مەدرید ئاماجیانە گرینوود بگوازنەوە ریزەکانیان.
بەرپرسانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامن لە هەوڵەکانیان
بەمەبەستی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی دیگۆ سیمیۆنی راهێنەر و هەربۆیە چاوییان لە
گواستنەوەی چەند یاریزانێکە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە کە رۆس بلانکۆس دەیەوێت
مەیسۆن گرینوود لە مارسیلیا بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەتلەتیکۆ باش دەزانن
ئەو یاریزانە سودێکی باشیان پێدەبەخشێت، چونکە ئەزموونی یاریکردنی هەیە لە خولی
ئیسپانیا و ساڵی رابردوو لە خیتافی یاری کردووە.
لەلایەکیترەوە مانچستەر یونایتد لەنزیکەوە چاودێری
ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە دەکات، چونکە بەپێی بەندێکی فرۆشتنی ئەو هێرشبەرە بە
مارسیلیا، پێویستە ئەو یانە فەڕەنسییە هەرکات گرینوودی فرۆشت نیوەی پارەکەی
پێشکەشی شەیتانە سوورەکان بکات.
مەیسۆن گرینوود لەگەڵ مارسیلیا بەشداری 36 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی 22 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.