PM:05:50:19/07/2025
824 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە گواستنەوەی راشفۆرد نزیکە و ئامانجیانە بەزووترین
کات یاریزانەکە بگوازنەوە ریزەکانیان.
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەرشەلۆنە بۆ بەهێزکردنی پێگەی
هێرشبردنی یانەکەیان، بەرپرسانی بلەوگرانا گرێبەستی فەرمیان پێشکەشی مارکۆس
راشفۆرد کردووە.
فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە بارسا لەگەڵ شەیتانە
سوورەکان نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی و لە ئێستادا تاوتیۆی شێوازی ئەنجامدانی گواستنەوەکە
دەکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە پلانی بلەوگرانا برتییە لە
گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک و دانانی بژاردەی کڕینی لە
داهاتوودا.
مارکۆس ڕاشفۆرد رازییە بەوەی پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە
بکات، هەربۆیە رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان بۆ یانە کەتەلۆنییەکە کارێکی قورس
نابێت.
ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی مانچستەر یونایتد
بەشداری 426 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 138 گۆڵ و 77 ئەسیست تۆماربکات.