PM:04:29:19/07/2025
776 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانەوەی رۆدیگێر و ئالابا و کارڤاخال لە
ریاڵ مەدرید مسۆگەر نییە و یانەکەش داهاتوویان یەکلادەکاتەوە.
راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە،
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە نیازی یەکلاکردنەوەی چارەنووسی چەند یاریزانێکیەتی
بەتایبەت ئەوانەی کە لە هاوینی 2026 گرێبەستەکانیان کۆتاییدێت.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە،
بەرپرسانی یانەی شاهانە دەیانەوێت بە خێرایی داهاتووی هەریەکە لە رۆدیگێری ئەڵمانی
و ئالابای نەمساوی و کارڤاخاڵی ئیسپانی یەکلابکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە
توانای جەستەیی و تەمەنیان دەبەستێت.
مارکا نوسیویەتی، ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری
بەرگریکاری ئەڵمانی هەرچەندە لە وەرزەکانی رابردوودا یەکێکبووە لە باشترین
یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بەڵام پێکانەکانی ئەم دواییە و زۆری تەمەنی کە 33 ساڵە بووەتە
هۆکاری ئەوەی کە بیر لە فرۆشتنی بکرێتەوە و لە ئێستاشدا یانە سعودییەکان ئامادەن
بڕە پارەیەکی زۆر لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن.
دەشڵێت، دووەم یاریزان دانی کارڤاخاڵی
کاپتنی یانەکەیە ئەگەر نەتوانێت لە وەرزی داهاتوودا توانا زۆرەکەی بسەلمێنێت ئەوا
بە دڵنیاییەوە گرێبەستەکەی نوێ ناکرێتەوە و لە هاوینی 2026 بە گرێبەستێکی ئازاد
دەستبەرداری دەبن.
سێیەم یاریزانیش، داڤید ئالابای
بەرگریکاری نەمساویە کە لە دوای چاکبونەوەی لە پێکانە قورسەکەی تا ئەم ساتەش
نەیتوانیوە بگەڕێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی و بە ئەگەری زۆرەوە دەستبەرداری
دەبن.
خ . ک