PM:03:58:19/07/2025
788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی میلان هەوڵەکانیان بەمەبەستی
گواستنەوەی رامۆس دەستپێکردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
شاچا تاڤۆلێری رۆژنامەنووسی ئیتاڵی
بڵاویکردەوە، یانەی ئەی سی میلان لە ئێستاوە پلانەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی
بەهێزکردنی پێکهاتەی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکردووە، پلانی
یەکەمی ئێستای یانە ئیتاڵییەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ گۆنچالۆ رامۆسی
پورتوگالی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان.
ئاماژەی بەوەشداوە، کارگێڕی ئەی سی میلان
بڕی 30 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە لەپێناو پەلکێش کردنی ئەو یاریزانە لە کاتێکدا
نرخی لە بازاڕی گواستنەوەدا 40 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام یانە فەرەنسیەکە ئەگەری زۆرە بە
ئۆفەری یانەکەی شاری میلانۆ رازیبن.
دەشڵێت، هێرشبرە پورتوگالییەکە بژاردەیەکی
بەهێزە بۆ ئەوەی بچێتە خولی ئیتاڵیا و بەڕێوەبەری کارەکانیشی بە فەرمی گفتوگۆی لەگەڵ
یانەی ئەی سی میلان ئەنجامداوە.
رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە
بەرپرسانی پاریس سان جێرمان رێگری ناکەن لە رۆیشتنی گۆنچالۆ رامۆس چونکە لە
دەرەوەی پلانەکانی لویس ئینریکیدایە و لە دوای فرۆشتنیشی یاریزانێک بۆ شوێنەکەی
دەگوازنەوە.
خ . ک