هۆیلاند بووەتە ئامانجی میلان

PM:10:25:18/07/2025

716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی میلان بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێن و دەیانەوێت هۆیلاند بە خواستن بگوازنەوە.

جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی ئەی سی میلان لەسەر داوای ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەکەیان پلانی گواستنەوەی هێرشبەرێکیان داڕشتووە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرایکردووە، بەرپرسانی یانەکەی شاری میلانۆ دەیەوێت بە شێوازی خواستنی یەک وەرز و دواتر مافی کڕینەوە گرێبەست لەگەڵ راسموس هۆیلاندی دانیمارکی و هێرشبەری یانەی مانچستەر یونایتد ئیمزابکەن.

دی مارزیۆ لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا پەیوەندی و گفتوگۆ لە نێوان میلان و مان یونایتد هەبووە و لەسەر بارودۆخی ئەو یاریزانە قسەیان کردووە.

رونیشیکردووەتەوە، ئەم هەوڵەی میلان لە دوای ئەوە دێت کە لە ماوەیرابردوودا بە فەرمی یانەی ئینتەر میلان کشایەوە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە و ئێستاش ئەوان دەیانەوێت پەلکێشی بکەن.

هۆیلاند لە وەرزی رابردوودا 52 یاریی بە درێسی مانچستەر یونایتد ئەنجامدا کە بەشێکی زۆریان لە تایمی دووەمدا بەشداری پێکراوە، 10 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و چوار ئەسیستی هەبووە.

خ. ک