میلان گرێبەستی تێراچیانۆی راگەیاند

PM:10:00:18/07/2025

792 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میلان بە گرێبەستێکی یەک وەرزی گواستنەوەی تێراچیانۆی گۆڵچی 35 ساڵی راگەیاند.

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە بە خۆشحاڵیەوە گواستنەوەی پیترۆ تێراچیانۆی گۆڵچی ئیتاڵی بۆ یانەکەیان رادەگەیەنن.

ئەو یانەیە ئاماژەی بەوەداوە کە تێراچیانۆی 35 ساڵ بە گرێبەستێکی یەک وەرزی و تا هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان ئیمزاکردووەلەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی تا هاوینی ساڵی 2027.

رونیشیان کردووەتەوە لە ماوەی رابردوودا چەندین جار گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو گۆڵچییەی پێشتری یانەی فیۆرینتینا کردووە و لە کۆتاییدا گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵیدا، وە لەم وەرزەشدا درێسی ژمارە یەک دەپۆشێت.

تێراچیانۆ تا ئێستا یاریی بۆ یانەکانی نۆسێرێنا و کاتانیا و ئیمپۆلی کردووە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردووشدا 156 یاریی بە درێسی یانەی فیۆرینتیناوە ئەنجامداوە.

خ . ک