بایرن میونشن 150 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی دوو یاریزان خەرجدەکات

PM:09:25:18/07/2025

1116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن ئامادەیە 150 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی دیاز و ڤۆلتماد خەرجبکات.

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان بڵاویانکردەوە، یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە ئێستادا پلانی بەهێزکردنی پێکهاتەکەی داڕشتووەتەوە و ئەو بڕە پارەیەی لەپێناو گواستنەوەی فلۆریان فێرتز ئامادەی کردبوو دەیەوێت لە گرێبەستی تردا بەکاریبهێنێت.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانە باڤاریەکە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە لە پێناو گواستنەوەی دوو یاریزان لەم میرکاتۆیەدا بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.

دوپاتیکردووەتەوە، پلانی بایرن میونشن ئەوەیە هەریەکە لە لویس دیازی یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ و نیک ڤۆڵتمادی ئەستێرەی یانەی شتوتگارت بگوازێتەوە تا هێڵی هێرشبردنی یانەکەی بە گواستنەوەیان بەهێزتر بکات.

بێڵد نوسیویەتی، لە دوای پێکانی جەمال موسیالا و رۆیشتنی تۆماس مولەر و لیرۆی سانێ، یانە ئەڵمانییەکە پێویستی بە یاریزانی نوێیە بۆ هێڵی هێرشبردن و ئەو دوو یاریزانەی کردووەتە ئامانج.

نرخی لویس دیاز لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا 70 ملیۆن یۆرۆیە بەڵام لیڤەرپوڵ داوای 90 ملیۆن یۆرۆ دەکات، شتوتگارتیش بەرامبەر فرۆشتنی ڤۆلتماد داوای بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
خ . ک