PM:07:21:18/07/2025
840 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی ئارسناڵ گواستنەوەی مادویکی بۆ
پێنج وەرز راگەیاند و یاریزانەکەش بەڵێنی بە هاندەراندا.
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی لە پێگەی فەرمی
خۆیان بڵاویانکردوە کە خۆشحاڵن بەوەی نۆنی مادویکی بووەتە یاریزانی نوێی یانەکەیان
و گرێبەستی لەگەڵیاندا ئیمزاکرد.
ئاماژەیان بەوەشداوە، هێرشبەرە 23 ساڵەکە
بە گرێبەستێکی پێنج وەرزی و تا هاوینی 2030 پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردووە و بەخێر
هاتنی دەکەن کە بووەتە بەشێک لە خێزانی یانەکەیان و درێسی ژمارە 20 دەپۆشێت.
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکە ئەو یاریزانە
دوپاتیکردەوە کە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات و ئارسناڵ یانەیەکی گەورەیە، بەڵێن
بە هاندەران دەدات کە هەموو شتێک بکات لەپێناو بردنەوەی یانەکەی.
دواتریش میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ
وتی، هەمووان دڵخۆشن بە هاتنی ئەو یاریزانە و ئەو بەپەرۆشە لە یاریگادا، دەمانەوێت
سوود لە تواناکانی وەربگرین.
هەرچەندە یانەکە وردەکاری گرێبەستەکەی
ئاشكرا نەکردووە بەڵام رۆژنامەکان دوپاتیانکردەوە کە ئارسناڵ بڕی 55 تا 60 ملیۆن
یۆرۆی بە چێڵسی داوە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە.
خ . ک