مبێمۆ نزیکبووەتەوە لە چوون بۆ مانچستەر یونایتد

PM:06:33:18/07/2025

712 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مبێمۆ بە رێژەیەکی زۆر نزیکبووەتەوە لە چوون بۆ مان یونایتد و تێچووی گرێبەستەکەش 81 ملیۆن یۆرۆیە.

لە ماوەی رابردوودا چەندین یانەی پریمەر لیگ هەوڵەکانیان بەمەبەستی پەلکێش کردنی برایان مبێمۆی یاریزانی یانەی برێنتفۆرد دەستپێکردبوو بەڵام ئەو یانەیە داوای بڕە پارەیەکی زۆری دەکرد.

لە نوێترین پێشهاتدا، فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشكرایکرد، یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەڕێژەیەکی زۆر نزیکبوونەتەوە لە گواستنەوەی برایان مبێمۆ.

فابریزیۆ دەڵێت، شەیتانە سوورەکان لە کۆتاییدا گەیشتنە رێککەوتن لەگەڵ یانەی برێنتفۆرد لەسەر گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر کە 81 ملیۆن یۆرۆیە.

نوسیویەتی، گرێبەستەکەی مبێمۆ لەگەڵ مانچستەر یونایتد بۆ پێنج وەرزە تا هاوینی ساڵی 2030 لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزیتر و تا هاوینی 2031.

گواستنەوەی مبێمۆ دووەم گرێبەستی گەورەی مانچستەر یونایتدە لەم هاوینەدا لە دوای ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ماتیوس کونها، لە ئێستاشدا کار لەسەر گواستنەوەی چەند یاریزانێکی تریش دەکات.

خ . ک