PM:04:57:18/07/2025
860 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاش جێهێشتنی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا ڤاسکێز بێ یانەیە و
پێشکەش بە یۆڤانتۆسی ئیتاڵیش کراوە.
بەگوێرەی رۆژنامەی کۆریێرۆ دیلۆ سپۆرت، لوکاس ڤاسکێزی
تەمەن 34 ساڵان پاش جێهێشتنی ریزەکانی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا یاریزانێکی ئازادە و
پێشکەش بە یانەی یۆڤانتۆسیش کراوە بۆ گواستنەوەی.
ڤاسکێز لە لاوانی ریاڵ مەدریدەوە پێگەیشت و پاشان یاری
بۆ یانەی ئیسپانیۆل کرد بە شێوەیەکی خواستن، دواتر گەڕێندرایەوە ریاڵ مەدرید و
لەگەڵ یانەکەش لە چەندین پێگەی یاریگا یاریکرد و ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.
خواستی خانمە پیرەکە بۆ یاریزانە ئیسپانییەکە لە
کاتێکدایە چەند ئامانجێکی تریان هەیە و ڤاسکێز تاکە ئامانجی ئەوان نییە، دەشیانەوێت
بۆ وەرزی داهاتوو کە بەشداری چامپیۆنز لیگ دەکەن چەند یاریزانێکی نوێ و بە ئەزموون
بگوازنەوە.
لۆکاس ڤاسکێز 402 یاری بە درێسی ریاڵ مەدریدەوە ئەنجامدا،
تێیدا توانی 38 گۆڵ تۆماربکات و 73 ئەسیستیشی هەبوو، لەگەڵ یانەکەش 22 نازناوی بەدەستهێنا
لە نێویاندا پێنج چامپیۆنز لیگ.