جامی لۆس کابۆس.. رۆبلێڤ و شاپۆڤالۆڤ گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی

PM:02:23:18/07/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی لۆس کابۆس رۆبلێڤ و شاپۆڤالۆڤ بە بردنەوە لە ناڤا و تریستان گەیشتنە قۆناغی پێش کۆتایی.

لە یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی لۆس کابۆس، ئەندریە رۆبلێڤی روسی بەرامبەر ئیمیلۆ ناڤای ئەمریکی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ناڤا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد و بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر روبلێڤ ئاستێکی نایابی پێشكەشکرد و کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمی بە ئەنجامەکانی شەش بە چوار، شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و سەرەنجام یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

لە هەمان قۆناغ، دێنیس شاپۆڤالۆڤی کەنەدی رووبەڕووی شکولێکت تریستانی ئوستراڵی بووەوە و بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

هەریەکە لە ئەندریە رۆبلێڤ و شاپۆڤالۆڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کرد، ناڤا و تریستان ماڵئاواییانکرد.
خ . ک