PM:01:39:18/07/2025
420 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان ئەمریکا بردنەوەی
بەسەر ئەرجەنتین بەدەستهێنا و هۆڵەندا بە سلۆڤینیا دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی خولی بالەی جیهان،
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەمریکا یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئەمریکییەکان باشتر
بینران و بە ئەنجامی 25 بە 23 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا بەڵام ئەرجەنتین
بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
دواتر یاریزانانی ئەمریکا کۆمەلەکانی
سێیەم و چوارەمیان بە ئەنجامی 25 بە 20 خاڵ و 25 بە 23 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا
و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا
رووبەڕووی سلۆڤینیا بووەوە و بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی
پێدۆڕاند، کوباس لە پۆڵەندای بردەوە.
بەو ئەنجامانە، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە 20
خاڵ لە پلەی سیەمی ریزبەندیدا مایەوە و ئەمریکاش 16 خاڵی هەیە و چووە پلەی نۆیەم،
ئەرجەنتین دابەزی بۆ پلەی 11 و هۆڵەنداش لە پلەی 17 دەبینرێت.
خ . ک