بەرشەلۆنە دەتوانێت سیمۆنس بگوازێتەوە؟

AM:11:49:18/07/2025

940 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە کۆبوونەوەی لەگەڵ نزیکەکانی سیمۆنس کردووە بەڵام گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەکە قورسە.

لەم هاوینەدا چەندنین یاریزان ناویان بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەسترێتەوە بەڵام یانەکە تا ئێستا تەنها دوو گرێبەستی بە فەرمی کردووە کە ئەوانیش، روونی بارگی و خوان گارسیایی گۆڵچییە.

لە نوێترین هەواڵیشدا کە رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە کۆبوونەوەیەکی 45 خولەکی لەگەڵ فاوستینۆ سیمۆنس برای چاڤی سیمۆنس و عەلی بەراتی بەڕێوبەری کاری یاریزانان ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەسەر ئەگەری گەڕانەوەی یاریزانەکەی پێشووی ئەکادیمیای یانەکە و ئێستای لایپزیک کردووە.

سیمۆنس کە خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یانە ئەڵمانییەکە نیشانداوە، لە ئێستادا نرخی بە 70 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، چەندین گرێبەستی لە یانەکانی پریمەر لیگەوە پێگەیشتووە بەڵام خواستی یەکەمی گەڕانەوەیە بۆ بلەوگرانا.

سپۆرت باسی لەوەشکردووە، کۆبوونەوەکان بۆ قسەکردنی سەرەتایی بووە سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانەکە، چونکە بەرشەلۆنە لە ئێستادا بە دۆخێکی دارای خراپدا تێدەپەڕێت و توانای گرێبەستکردنی نییە لەگەڵ یاریزانێک کە نرخی 70 ملیۆن یۆرۆیە.

سیمۆنسی تەمەن 22 ساڵان، وەرزی پێشوو لە 33 یاری لایپزیگ بەشداری لە 19 گۆڵدا کرد و سەرەڕای ئاست خراپی یانەکەی ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.