AM:09:58:18/07/2025
892 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ناپۆلی بە فەرمی لانگی
گواستەوە ریزەکانی و گرێبەستەکەش بۆ ماوەی حەوت وەرزە.
یانەی ناپۆلی بەشێوەیەکی فەرمی رایگەیاند لەگەڵ ئایندهۆڤن گەیشتووەتە
رێککەوتنی کۆتایی گرێبەستێکی فەرمیان لەگەڵ نوا لانگ، هێرشبەری هۆڵەندی واژۆ
کردووە.
یانە ئیتاڵییەکە لەبەرامبەر گواستنەوەی ئەستێرە
هۆڵەندییەکە 28 ملیۆن یۆرۆ بە ئایندهۆڤن دەدات، گرێبەستەکەش بۆ ماوەی حەوت وەرزە و تا ساڵی
2032 درێژە دەکێشێت و لانگ موچەی ساڵانەی دوو ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ دەبێت.
نوا لانگ لە هاوینی 2023 بەبڕی 12 ملیۆن یۆرۆ لە
کڵەب بروجی بەلجیکییەوە پەیوەندی بە ئایندهۆڤن کرد، نرخی ئێستای لە بۆڕسەی
یاریزانان 25 ملیۆن یۆرۆیە، پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئەیکاس و توێنتیش کردووە لە
خولی هۆڵەندا بە درێسی سەرجەم یانەکانیشەوە، لە 313 یاریدا، 94 گۆڵی تۆمار کردووە
و 72 گۆڵیشی دروستکردووە.
هێرشبەرە 26 ساڵانەکە بەدرێسی هەڵبژاردەی
هۆڵەنداش بەشداریی 14 یاریی کردووە، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵی دروستکردووە.