ئاروخۆ ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ دەکات

PM:10:25:28/06/2025

228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاراوخۆ جیاواز لە یاریزانەکانی دیکەی بەرشەلۆنە زووتر خۆی بۆ مەشق و راهێنانەکان ئامادەکردووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، رۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە، زوو لە پشووەکەی گەڕاوەتەوە و دەیەوێت بە جیاوازییەوە لە وەرزی نوێ دەربکەوێت.

بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە زووتر لە وادەی خۆی کە بۆی دیارییکراوە گەڕاوەتەوە بەرشەلۆنە بۆ ئەوەی دەست بە ڕاهێنانەکان بکات وەک ئامادەکارییەک بۆ وەرزی نوێ.

ئەم هەواڵەی مۆندۆ لە کاتێکدایە، ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا ئاماژەیان بە خواستی بەرشەلۆنە کردووە بۆ فرۆشتنی ئاراوخۆ لەم هاوینەدا، لە هەمان کاتیش خواستی یۆڤانتۆس بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

بە گوێرەی رۆژنامەکە، بڕیارە بەگشتی یاریزانانی بەرشەلۆنە لە 13ی تەمموزدا بگەڕێنەوە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکان و پشکنینی پزیشکییان بۆ بکرێت، دواتریش لە 27ی تەمووزدا گەشتێک بۆ کیشوەری ئاسیا لە نێویدا کۆریای باشوور و ژاپۆن دەکەن.