PM:09:18:28/06/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆگبا
گەڕایەوە لاکێشە سەوزەکان و گرێبەستی لەگەڵ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی واژۆکرد.
بە شێوەیەکی
فەرمی، یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ پۆل پۆگبای فەرەنسی،
یاریزانی پێشووی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی ئەنجامداوە و هاتووەتە ریزەکانیان.
دوپاتیشیکردووەتەوە،
بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس، ئەستێرە فەرەنسیەکە بە
گرێبەستێکی بێبەرامبەر و بۆ ماوەی دوو ساڵ و تا هاوینی 2027 بووەتە یاریزانی یانەکەیان.
پۆگبا دوای
زیاتر لە ساڵێک دەگەڕێتەوە یاریگاکان، دوای ئەوەی لە شوباتی 2024، بەهۆی دەرنەچوون
لە پشکنینی ماددەی وزەبەخش سڕکرا، ناوەڕاستکارەکە ماوەی چوار ساڵ سزای بەسەردا
سەپێنرا بەڵام دوای ئەوەی تانەی لە بڕیارەکە دا سزاکەی کەمکرایەوە.
پۆگبای تەمەن 32 ساڵ، لە ژیانی وەرزشی یاریی بۆ
یانەکانی، مانچستەر یونایتد و یۆڤانتۆس کردووە، بە بەشدارییکردن لە 446 یاریی
خاوەنی 76 گۆڵ و 97 ئەسیستە.