ئەی سی میلان گواستنەوەی یاریزانێکی تەواوکرد

PM:07:40:28/06/2025

276 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەی ئەی سی میلان گواستنەوەی ساموێل ریچی بەبڕی 23 ملیۆن یۆرۆ تەواو کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ، یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەگەڵ ساموێل ریچی، ناوەڕاستکاری ئیتاڵی، لە یانەی تۆرینۆوە گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.

رۆژنامەنووسەکە باسی لەوەکردووە، هەردوو یانە ئیتاڵییەکە گەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر 23 ملیۆن یۆرۆ و دوو ملیۆن یۆرۆی زیادکراو لە ئەگەری بردنەوەی نازناو.

دوپاتیشیکردەوە، ریچی ئاگادارکراوەتەوە کە پشکنینی پزیشکی ئەنجامبدات، چونکە میلان و تۆرینۆ لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو رێکارە فەرمییەکان تەواو دەکەن.

ساموێل ریچی تەمەنی 23 ساڵە، لەگەڵ تۆرینۆ 113 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی چوار گۆڵ و حەوت ئەسیستە، نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 30 ملیۆن یۆرۆیە.