PM:06:04:28/06/2025
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کلۆپ دوپاتیکردەوە جامی جیهانی یانەکان
خراپترین بیرۆکەیە و کێشە بۆ یاریزانان دروستدەکات.
یۆرگن کلۆپی راهێنەری پێشووی یانەی
لیڤەرپوڵ و بەرێوەبەری تۆپی پێی ئێستای کۆمپانیای رێدبوڵ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا
رایگەیاند، جامی جیهانی یانەکان خراپترین بیرۆکەیە کە تا ئێستا جێبەجێ کرابێت.
کلۆپ دوپاتیکردەوە، ئەو کەسانەی رۆژانە
کەمترین ئیشیان هەیە و لە واقیعی رۆژانەی تۆپی پێدا نین بە بێ هیچ بیرکردنەوەیەک بڕیاری
دروستکردنی ئەم پاڵەوانێتییەیانداوە.
دەشڵێت، ترسێکی زۆرم لەوە هەیە کە لە
سەرەتای وەرزی نوێدا یاریزانەکان تووشی پێکان ببن ئەوەش کێشە دروستدەکات، ئەگەر
ئەوەش نەبێت ئەوا بە دڵنیاییەوە زۆرترین یاریزان بەهۆی پێکانەوە بەشداری مۆندیالی
2026 ناکەن.
رونیشیکردەوە، فراوانکردنی ژمارەی
پاڵەوانیتییەکان و تێکدانی خشتەی هاوینەی یاریزانان دەبێتە هۆی دروستبوونی فشارێکی
زۆر لەسەریان کە کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستیان دەبێت.
کلۆپ وتی، لە دوایی کۆتاییهاتنی وەرزی
2022 بۆ 2023 ئۆفەرێکی پێگەیشت تا ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەڵام بەهۆی
پابەندبوونی بە یانەی لیڤەرپوڵەوە رەتیکردەوە.
لەسەر ئەگەری گەڕانەوە بۆ کاری
راهێنەرایەتی، کلۆپ دوپاتیکردەوە کە بە دووری دەزانیت جارێکیتر بگەڕێتەوە بۆ راهێنەرایەتی
چونکە توانای وردەکاری زۆری نەماوە.
خ . ک