PM:04:07:28/06/2025
528 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا رزگاری
دەبێت لە میسی و چەند یاریزانێکیتر و کۆتا مووچەیان پێدەدات.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە چەندین ساڵی رابردوودا
و بەتایبەت لە سەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رووبەرووی کێشەی دارایی و
قەرزێکی زۆر بووەوە، ئەوەش بووە هۆکاری ئەوەی مووچەی چەند یاریزانێکی پاشەکەوت
بکات و بە قیستی ساڵانە پێیانبدات.
یەکێک لەو یاریزانانەی کە مووچەی لای یانە
کەتەلۆنییەکە ماوەتەوە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بووە بە شێوەیەک لە ساڵی
2021دا بڕی 47 ملیۆن یۆرۆی لای ئەو یانەیە مابوو ساڵانەش بە قیست بەشێکی پێدراوە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشكرایکردووە،
لە کۆتایی ئەم مانگەدا یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی رزگاری دەبێت لە مووچە
پاشەکەوتکراوەکانی چەند یاریزانێک و کۆتا قیستیش بە لیۆنێل میسی دەدات کە بڕەکەی پێنج
ملیۆن و 960 هەزار یۆرۆیە.
سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، یانەی بەرشەلۆنە
لە ساڵی 2021دا بڕی 121 ملیۆن یۆرۆی مووچە و پاداشتی چەندین یاریزان و راهێنەری
لای خۆی کردە پاشەکەوت بەهۆی ئەوەی پارەی نەبووە لەو کاتەدا پێیانبدات.
ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە مێسی و
عوسمان دیمبلی و کۆتینیۆ و گریزمان و ئەلبا و ئۆمتیتی و بۆسکێتس و پیانیچ و
رۆبێرتۆ و نیتۆ و دێست و بریاسوایت و جۆنیۆر فێرپۆ لەگەڵ رۆناڵد کومانی راهێنەری
هۆڵەندی کە لەو کاتەدا راهێنەری یانەکەیان بووە، ئەمانەش دەبنە هۆکاری ئەوەی کە
بەشێک لە کێشە داراییەکانی ئەو یانەیە چارەسەر ببن.
خ . ک