مۆناکۆ هەوڵی گواستنەوەی شتیگن دەدات

PM:02:30:28/06/2025

328 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆناکۆ هەوڵی گواستنەوەی شتیگن دەدات و گۆڵچیە ئەڵمانیەکە دەیەوێت لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بڵاویکردۆتەوە یانەی مۆناکۆ دەیەوێت پێکهاتەی گۆڵچیەکانی بەهێز بکات و لە هەوڵدایە تێر شتیگنی ئەڵمانی گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنە بگوازێتەوە ڕیزەکانی و بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکیان پێشکەش کردووە و گفتوگۆکانیان دەسپێکردووە.

ئەمە لە کاتێکدا یانەی بەرشەلۆنە بەم دواییانە گواستنەوەی خوان گارسیای گۆڵچی ئیسپانیۆلی ڕاگەیاند بۆ ڕیزەکانی هەروەها پێشنیاری نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤۆیچێک چێزنی کردووە بەمەش داهاتووی شتیگن بە نادیاری ماوەتەوە .

بەڵام یاریزانەکە نایەوێ بە ئاسانی دەستبەرداری بەرشەلۆنە ببێت سەرەڕای هەلی بوون بە گۆڵچی سەرەکی لە یانە فەڕەنسیەکە تا ئێستا وەڵامی مۆناکۆی نەداوەتەوە.

ڕۆژنامەکە ڕایشگەیاند یانەی مۆناکۆ جگە لە شتیگن بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئانسو فاتی لە هەمان یانە ، هەروەها پێشتر یانەی مۆناکۆ هەوڵیداوە ئەندرێ ئۆنانای گۆڵچی مان یونایتد بگوازێتەوە ڕیزەکانی 
کاشان قادر