PM:12:44:28/06/2025
192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارێسکا رایگەیاند ئاستی ئینزۆ زۆرباشە و یاریکردن لە
پلەی گەرمای 35 زۆر قورسە.
ئینزۆ مارێسکا پێش ڕووبەڕوبونەوەی بەنفیکا وتی ئامانجمان
ڕوونە لەم پاڵەوانێتییە و بەهەموو توانامانەوە هەوڵی بەدەست هێنانی نازناوەکە
دەدەین.
وتیشی یارییەکی زۆر ئاڵۆز و قورس بەرامبەر بەنفیکا
چاوەڕوانمان دەکات، چونکە تیپێکی زۆرباشن و توانیوییانە لە بایرن میونشنیش
ببەنەوە.
مارێسکا بەردەوامبوو لە قسەکانی جەختی لەوەکردەوە کە
ئینزۆ فێرناندێز ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و لەناو یاریگادا بەردەوام هاوکاری
هاوڕێکانی دەکات، جگە لەوەش زۆر گوێرایەڵ و بێدەنگە.
ئینزۆ مارێسکا ئەوەی ئاشکراکرد کە لەم جۆرە قۆناغانەدا
وردەکاری زۆربچوک یارییەکە یەکلای دەکاتەوە و پێویستە ئامادەکاری بۆ هەموو پێش
هاتێک بکەین.
راهێنەرەکە وتیشی یاریکردن لە پلەی گەرمای 35 زۆر قورسە
و هیچ تیپێک ناتوانێت بەدرێژای 90 خولەک لەم کەشەدا پەستان بکات.
لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئەگەر بگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی شەش رۆژ
پشوویان لەبەردەستدا دەبێت و بەوەش باشتر خۆیان ئامادەدەکەن.