AM:08:35:24/06/2025
292 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی جیهانی یانەکان ئینتەر میامی و پالمێراس بە یەکسانبوون گەیشتنە قۆناغی 16 و پۆرتۆ ماڵئاواییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی جیهانی یانەکان،
هەردوو یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی و پالمێراسی بەرازیلی رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی ئینتەر
میامی ئاستێکی نایابیان پێشكەشکرد و گۆڵێکیان لە رێگەی ئالێندی لە خولەکی 16
تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 65 لویس
سوارێز ئینتە رمیامی کردە خاوەنی گۆڵێکیتر بەڵام لە خولەکەکانی 80 و 87 پاولینیۆ و
مۆریسیۆ دوو گۆڵیان بۆ پالمێراس پالمێراس تۆمارکرد.
سەرەنجام یارییەکەیان بە یەکسانی و بە دوو
گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات و بەو شێوەیەش ئینتەر میامی بە پێشەنگ و پالمێراس بە
دووەمی کۆمەڵەکەیان گەیشتنە قۆناغی 16.
بڕیاریشە لەو قۆناغەدا، یانەی ئینتەر
میامی ئەمریکی رووبەڕووی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ببێتەوە، هەردوو یانەی
پالمێراس و بۆتافۆگۆی بەرازیلیش بەرامبەر یەکتر یارییدەکەن.
لە یارییەکی تریشدا، یانەی پۆرتۆی
پورتوگالی رووبەڕووی ئەهلی میسڕی بووەوە و یارییەکەشیان بە چوار گۆڵ بۆ هەردوولا
کۆتاییهات و ماڵئاواییانکرد.
خ . ک