میلان یەکەم گرێبەستی خۆی کۆتایی پێهێنا

PM:10:02:21/06/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەیسی میلان لەگەڵ گرانیت شاکا گەیشتە رێککەوتن یاریزانەکە دەبێتە یەکەمین گرێبەستی ئەم هاوینەی رۆسۆنێری.

دانیێلی لۆنگۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە ماڵپەڕی کاڵچیۆ میرکاتۆی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، گرانیت شاکا ناوەڕاستکاری سویسڕی لەگەڵ ئەیسی میلان گەیشتووەتە رێککەوتن.

رۆژنامەنووسەکە ئاشکرایکردووە، شاکا بۆ ماوەی سێ ساڵ بە مووچەی ساڵانەی چوار ملیۆن یۆرۆ دەبێتە یاریزانی رۆسۆنێری و تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستەکەی واژۆ دەکات.

ئاشکراشیکردووە،شاکا هاوینی 2023 لە ئارسناڵەوە بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی لیڤەرکوزنەوە کرد، بەڵام گرێبەستەکەی ئێستای لەگەڵ میلان بەرامبەر بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

ناوەڕاستکارە 32 ساڵانەکە بە پێگەیەکی سەرەکی لیڤەرکوزن دادەنرا، وەرزی رابردوو بە درێسی ئەو یانە ئەڵمانییە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 49 یاری دوو گۆڵ و حەوت ئەسیستی کرد.