بەرشەلۆنە چارەسەری کێشەی گۆڵچییەکانی نەکردووە

PM:01:57:21/06/2025

248 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە چاوەڕوانی دیاریکردنی چارەنووسی شتیگنە پاش ئەوە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستی چیزنی دەدەن.

پاش گواستنەوەی خوان گارسیا بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریانداوە لە نێوان ڤۆیچیچ چیزنی و مارک ئەندرییە تیرشتیگن یەکێکان بەرێبکەن.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردوەتەوە یانە کەتەلۆنییەکە بەهۆی بەرزی مووچەکەیەوە بڕیاریانداوە شتیگن بخەنە لیستی فرۆشتنەوە، بەڵام ئەو گۆڵچییە ئەڵمانییە تاوەکوو ئێستا ئامادەیە ریزەکانی بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە کەمتر لە 10 رۆژ ماوە بۆ تەواوبوونی ماوەی گرێبەستی چیزنی، بەڵام یانەکە بڕیاریانداوە تاوەکوو چارەنووسی تیرشتیگن یەکلای نەبێتەوە هیچ هەنگاوێک نانێن بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئەو ئەستێرە پۆڵەندییە.

سێ ساڵ لەگرێبەستی مارک ئەندرییە تیرشتیگن و بەرشەلۆنە ماوە و ئەو یاریزانە دەیەوێت مووچەی ئەو سێ ساڵەی پێبدرێت پاشان بڕیاردەدات ریزەکانی بارسا بەجێبهێڵێت، ئەمەش بووەتە خاڵی ناکۆکی هەردوولایەنەکە و هۆکاری یەکلانەبوونەوەی چارەنووسی ئەستێرە ئەڵمانییەکەیە.